logo

چۆن ژیری دەستکردAI (Artificial Intelligent ) بەکاردێت بۆ گۆڕینی نوسین بۆ وێنەی Text-to-Image ؟ لە تەلارسازی چۆنە؟

لەو چەند مانگەی دوایی بەکارهێنانی AI بۆ گۆڕینی نوسین بۆ وێنە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوونکردییە بەتایبەتی دوای کردنەوەی چەند سێرڤەرێک بە ڕووی خەڵکی ئاسایی کە تاڕادەیەک دەتوانن بەکاری بهێنن.

ئەم سێرڤەرانە هەڵدەستن بە دروستکردن و داڕشتنی وێنە لەسەر بنەمای ئەو وشە و ڕستانەی کە بەکارهێنەر داوایکردووە کە لە سێرڤەری MidJourney پێی دەوترێت (prompt )، سێرڤەرەکان پشت دەبەستێت بە پێی ئەوەی هەیه لە داتا تۆمارکراوەکان کە لەوەتەی ئینتەرنێت هەیە لەلایەن خەڵکی تر ئەپڵۆدکراوە لە وێب سایت و شوێنە جیاجیاکان وە سێرڤەرەکان شتانێکی زۆر فێربوون و شتەکان دەناسنەوە.

بۆ نموونە ئەگەر ملیۆنان جار وێنەی پشیلە ئەپڵۆد کرابێ لە ئینتەرنێت کە لەسەر وێنەکە نوسراوە پشیلە ئەوە سێرڤەرەکە فێربووە پێکهاتەی و شێوەی پشیلە چۆنە بۆیە لە توانای هەیە وێنەی پشیلەکەت بۆ دروستبکات بەو شێوەیی تۆ دەتەوێت، وە ئەگەر جەنابت کەسەکی بەناوبانگی وێنەت زۆر هەیە لە ئێنتەرنێت بە نوسینی ناوی خۆت دەکرێ هەزارەها وێنەت لێدروستبکات.

لە ئێستادا خزمەتگوزاری ئەوە بەردەست نییە کە خۆت وێنە ئەپلۆد بکەی و فێری بکەیت، بەڵام بە دڵنیایەوە لە داهاتووەکی نزیک ئەوەش دەکرێ، چەند وێنەیەکی خۆت ئەپڵۆد دەکەی و ئەویش دەتناسی و ئینجا بە ئارەزووی خۆت شتی لێدروست دەکەیت، بۆ نموونە ناوی خۆت دەنوسی و دەڵێ بەهەمان ستایلی مۆنا لیزا وێنەکم بۆ دروست بکە ئەو کات لە چەند چرکەیەک وێنەیەکی وەک ئەوت بۆ دروست دەکات لەسەر شێوەی خۆت.

بە بەکارهێنانی AI دەتوانرێ ئەو وێنانەی پێدروستبکرێت کە لە ژیانی ڕاستی دروستکردنیان کات و ماندی بوونی زۆری دەوێ یان ئەستەمە یان هەر نییە بۆ نمونە :

- ئاسمانەوانێک سواری ئەسپێک بووبێ لەسەر مانگ.

شتێکی لەو جۆرە لە ڕاستی بونی نییە، بە بەرنامەکانی کۆمپیوتەریش دەکرێ بەڵام کات و ئەزموونی باشی دەوێ ئەگەر بە 2D یان 3D بکەی لەم کاتەدا AI ئەو کارەت بۆ دەکات. (وێنەی A)

- ورچەکی یاری بچوک (Tedy) بەلەم لێبخورێت لە پشتی پردی گۆڵدن گەیت دەرچووبیت. (وێنەی B)

لە #تەلارسازی دەکرێ لە ڕووی کاری هونەری سودی لێببینرێت یان سود وەرگرتنی لە ڕووی بیرۆکەی فۆڕم، زیاتر لە قۆناغی یەکەمی دەستپێکردنی پڕۆژە، بۆ دروستکردنی پلان تاقیمکردیتەوە ئەنجامی باشی نەبووە ئەوەش نیشانیدەدات لە ئێستادا ئەزموونی کەمە چونکە زیاتر کاری ڕێندەر و وێنە تەلارسازیەکان لە ئێنتەرنێت هەیە بۆیە ڕێژەی فێربوونی لەو ڕووەوە زیاترە وەک لەڕووی پلان،







Find Kurditecture on