logo

Computational Design چییە؟

ڕێگایەکی ئاڵگۆریتمی یە بەکاردێت بۆ یارمەتیدان لە پڕۆسەی دیزاینکردن کە ئێستا زۆر پشتی پێدەبەسرێت و بەشێوەیەکی خێرا بەرەو پێش دەچی، بە بەکار‌هێنانی بەرنامە، توڵ، پڵاگین، ئێکستێنش ی تایبەت کەوا یارمەتی دیزاینەر دەدەن لە بڕیاردانی دیزاین یانی لەگەڵت دیزاین دەکات و زووتر دەتگەیەنێت بەوەی کە دەتەوێت بە کات و ماندیبوونێکی کەمتر هەندێک جار زیاتر، زۆر فراوانە چەندین بەشی لێدەبیتەوە.

جیا لە بەرنامەکانی کاد (CAD) یان بەرنامەکانی مۆدێلینگ یان BIM ئەوان تەنها یارمەتیت دەدەن لە دڕافتینگ و ئەوشتانەی کە خۆت دەیانکەیت توانای دیزاینکردنیان نییە یان هەندێکجار یارمەتیدەرن لە هەڵە ئاگادارت دەکەنەوە.

ئەو بەرنامانەی کە لە Computational Design بەکاردێن سەرەتا دیزاینەر هەندەک ڕێگولەیشن و پاڕەمەتریکی دەداتی دوایی بەرنامەکە بە گوێرەی زانیاری دراو و مەجالی کارکردنەکە دەستدەکات بە دیزاین و بەگوێرەی ئەو مەجالەی هەیە دیزاین پێشنیار دەکات و کەسی دیزاینەر ئەوە هەڵدەبژێرێت کە پێی باشترینە و بەرەو باشتری دەبات مەرج نییە بڕیاری کۆتایی ئەو بیدات، وە هەروەها لە مەجالی گەیمینگ و پیشەسازی دروستکردنی یارییە ئەلیکتڕۆنیەکان بە تایبەتی لەکاتی دروستکردنی ژینگەی یاریکردن یارمەتی دەرێکی زۆر باشە وەک لە یاری Minecraft و Fortnite.

ئێستا جگە لە کاری دیزاینی واجیهە یان لاندسکەیپ توڵی وا گەشەپێدراوە کە یارمەتیدەرە لە حەلکردنی پلان یان دابەشکردنی زۆنینگ.

چەند نموونەیەک لەم ڤیدیۆیانە ببینن کەوا یارمەتیدەرن لە حەلکردنی پلان.



Find Kurditecture on