logo

تەواوکردنی تەلارسازی و دەستکردن بە کار لە بازاڕی کاردا

بە گوێرەی ئەزموونی ٣ ساڵەی خۆم، ئەو قسانە دەیکەم تایبەتە بە ژینگەی ئێرە یە بەتایبەتی هەولێر دەکرێت بگۆڕدرێت بەپێی شوێن و کەسەکان.

سەرەتا زۆر پیرۆزە ، هیچ جیاوازیەکی نییە لە هەر کۆلێژێکی تەلارسازی تەواوتکردییە حوکمی یان تایبەت یان لە دەرەوەی هەرێم، ئەگەر لە یەکەمەکانی کۆلێژی یان بە پاڵە پاڵ دەرچوی، ژینگەی کارکردنی دەرەوە زۆر جیاوازە لەگەڵ خوێندنی کۆلێژ، ئەو شتانەی ٥ ساڵ دەیان خوێنی فێربوونی بەرنامەکانی لێ دەربهێنە ئەوەی دی سودەکی کەمی هەیە (بە پێی ئەو وانانەی وەرمگرتییە لە 2014-2019 ، دەکرێ ئێستا باشتربووبی).

سەرەتا مەرج نییە ئەوەی تەلارسازی تەواو بکات دەبێت تەنها کاری تەلارسازی بکات، یان کارێک بکات پەیوەندی بە دیزاین هەبێت، دەکرێت کارێک بکەیت هیچ پەیوەندی بە تەلارسازی نەبێت، ئاسودەیی خۆت گرینگترین شتە.

پێش هەموشتەک بە هیچ جۆرەک خۆت لەگەڵ کەس بەراورد مەکە، کەسانەک هەن هەلی باشیان لەبۆ درەخسێ، هەشە درەنگتر دەچتە سەرئیش، شتەکان جیاوازن بە پێی شوێن و کەسەکان، هەیە لە سۆشیاڵ میدیا پۆست دەکا و ستۆری دەدانێ لە کاتی ئێش لەوانیە لەگەڵ تۆ تەخەروجی کردبی، بەهەر جۆرەک بێ لە وانیە دەروونییەن ئازارت بدا، یان خۆت بە کەم سەیر بکەی، بەڵام وەک گوتم شتەکان جیاوازن هەرکەسەو بەشی خۆی دەبات لە دنیا بۆیە خەمت نەبی.

ئەو جۆرە کارانەی دەتوانی بە بڕوانامەی تەلارسازی بیانکەی لە هەرێمی کوردستان : کارکردن لە ڤیژوەلیزەیشن(٣ دی و ڕێندەر)، درافتینگ(کاری ٢ دی)، کارکردن لە سایتی پڕۆژەکان، ،گرافیک دیزاینەر، کارکردن لە دیزاینی ناوەخۆ، دیزاینەری کەلوپولی ناوماڵ، کارکردن لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی کەوەنتەر، لاندسەکەیپ دیزاینەر (تا ڕادەیەک لێرە زۆرباو نییە جارێ)، کارگەکانی تایبەت بە دروستکردن یان فرۆشتنی مەوادی باڵەخانە، هیتریش.

ئەگەر تا ئەوکاتی کە کۆلێژ تەواودەکەی توانیبێتت خۆت یەکلایی کردبێتەوە بزانی حەزت لە چ بەشەکە بتوانی کاری لێبکەی زۆرباش دەبی، چونکە ناتانی لەهەموو شتێک باش بی دەکرێ کاری ٢دی یان درافتینگ باش بی دەکرێ لە ڕیندەرو ٣د باش بی، چونکە ئێستا شتەکان بە شێوەکی گشتی وردەکاری زۆرە، لەوانە بڵێی ئەمن هەمووی دەزانم وە دەکرێ لە هەموو شتەکان ئەزمونەکت هەبی بەڵام هەرگیز نابیت بە پڕۆفێشناڵ، ئێستا داواکاری بازاریش پەیتا پەیتا بەرەوە کاری تایبەتی دەچی یانی ئەندازیاریان دەوێت لە بۆ ئەنجامدانی لایەنکی ئیشی تایبەت نەوەک هەموو.


پێش تەخەرەوج / مەشقی هاوینە (تدریب صیفی)

سەرەتا ئیشکردن لە بواری تەلارسازی لە مەشقی هاوینە دەستپێدەکات کە بەشێوەیەکی باو لە لەپاش تەواوکردنی قۆناغی ٣ ی کۆلێژە، دەکرێ لە هاوینەکانی قۆناغی یەک و دووش بچی لە شوێنیک کاربکەیت بە پارە بێت یان خۆبەخش کارێکی باشە، لە کاتی گەڕان بە دوای شوێن هەوڵبدە بچی لە نوسینگەیەکی ڕاوێژکاری ئەندازیاری مەشقەکەت بکەی، پاش تەواو بونی ئەو مودەیەی کە لەگەڵ ئەو شوێنەی کە مەشقەکەت لێکرد، هەوڵبدە بتوانی بەردەوام بی لەگەڵیان کاتێک دەچیەوە کۆلێژ بەلایەنی کەم حەفتەی جارێک یان دووجار سەرێکی لێبدەیت تاوەکو لە ژینگەکە دانبڕێت، بەوەش پاش تەواوکردنی کۆلێژ ئەزمونێکت هەیە، بەڵام ئەگەر ئەوەش نەبوو ئاساییە.

پاش تەخەروج

بەشێوەیەکی باو پاش تەخەروج دەستدەکرێ بە گەڕان لە شوێنێک کاری لێبکەی و سیڤی بنێریت، سیڤی و پۆڕتفۆلیۆت پێشکەشی هەموو جێیەک مەکە بەتایبەتی خانمان، ڕاستییەکەی هەلی کار زۆر دەبینرێ لێرەو لەوێ، پێش ناردنی پێداچونەوەک بکە لە پێشینەی ئەو شوێنەی کە داوای تەلارسازیانکردییە زیاتر لە پەیجەکانیان لە سۆشیاڵ میدیا، زۆر جار هەیە نوسینگەیەکی ئەندازیاری تەنها بۆ ناوبانگ و خۆدەرخستن هەلی کار بڵاو دەکەنەوە سپۆنسەر دەکەن، سیڤی زۆریان لەبۆ دەچی کەچی لەبنەڕەتدا کەس وەرناگرن واباشترە بزانە کە کوالیتیان چۆنە و باکگراوندی ئیشکردنیان چۆنە، هەتا دەکرێت بڕۆن کار لە نوسینگەی ڕاوێژکارییەکان بکەن چونکە کاریان زۆرترە باریشیان جێگیترە وەک زۆربەی نوسینگەکان نییە لە بۆ مانگەک یا دوومانگ تەلارسازیان بوێ کە کارێکی تەزەیان وەرگرتییە دوایش بەڕێی بکەن ( لە بۆ کەسە سەرەتاکان باشە ئەگەر نوسینگەکە کوالیتی باش بێت).

خاڵێکی زۆرگرینگ ئەویش بەهێزکردنی پەیوەندییەکانتە(عیلاقات) لەگەڵ کەسەکانی دەورووبەرت کە لە بوارە ئیش دەکەن، ئەو ئیشەی بە ڕێگای پەیوەندییەکان بەدەست دێن زۆر زیاترە لەوەی کە بە سیڤی دەستت دەکەوێت، لە و چەند جێیەی کارمکردییە هەتا ئێستا لەبۆ هیچیان سیڤم نەناردییە، بەڵام دەبێت توانایەکیشت هەبێت کە کاری ڕاسپێدراو ڕاپەڕێنی، چەند جار کە لە شوێنەکان کارم کردییە کە دەیانەوێ کەسەک زیاد بکەن سەرەتا هەر بە فەرمانبەرەکانیان دەڵێن کەسێک دەناسی بێت ئەو کارە بکات منیش گەڕامە لەو کەسانەی داوایانلێکردیمە یان دەیان ناسم و ئاگەدارم کە بێ کارن.

دەتوانی برادەرانت ئاگادار بکەیەوە کە ئێستا لە شوێنێک کاردەکەن ئەگەر هەلەک هەبوو ئاگادارت بکەنەوە، ئەوە زۆرباشترە لە چاوەڕوانی کردن هەتا هەلی کار دەبینیت و سیڤی دەنێریت.

خالێکی تریش کە گرینگ بوو حەزم لێیە دوپاتی بکەمەوە، ئەویش خۆت یەکلایی بکەوە لەو شتەی حەزت لێیە کاری لێبکەی، ئەگەر کاری ڤیژوەلیزەیشن(٣ دی و ڕێندەر) ئەوا دەتوانی لەماڵەوە خۆت بەرەو پێش ببەی کاری خۆبەخشیشی ناوێ، بەڵام ئەگەر کاری درافتینگ(کاری ٢ دی)، کارکردن لە سایتی پڕۆژەکان، ئەوانە ئەزموونی دەوێ پێویستە لە ئۆفیس یان لە سایت کارتکردبی بەتایبەت سەرپەرشتیکردن بەهیچ جۆرەک ناتوانی لە ماڵەوە فێرببیت دەبێت بچیت بۆ سایت، کاری سایت زەحمەتە وردەکاری زۆرە ئەو دوو ڵاینەی دیوار کە لە ئۆتۆکاد دەیکەی چەندین بەشی لێدەبیتەوە لە سایت، کاری سایت ماندیبوونی زۆرە، بەرپرسیارەتی زۆرە، کێشەی زۆرە، بۆیە هەتا لەناو دۆخەکە نەبێت ناتوانیت ئەزموون پەیابکەیت، هەڵبدە وەک خۆبەخش یان سەردانی پڕۆژەکان بکەی تاکو ئەزموون پەیابکەی بە بەراورد لەگەڵ کارەکانی تر کە لەماڵەوەش دەتوانی خۆت بەرەو پێش ببەێت.


بەهیوای سود


Find Kurditecture on