logo

خەڵاتەکانی قەڵات: پێشبڕکێی تەلارسازی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور

خەڵاتەکانی قەڵات: پێشبڕکێی تەلارسازی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور

ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور خۆشحالە بە ڕاگەیاندنی خەڵاتەکانی قەلات، کە پێشبڕکێیەکی ساڵانەیە و ئامانجی ئەو تەلارسازانەیە کە خولیایان بۆ تەلارسازی کوردی هەیە. تەوەری یەکیەمین خەڵاتی ساڵانەی قەڵات، دووبارە خەیاڵ داڕێشتنە بۆ میراتی تەلارسازیی کوردی. ئامانجی ئەم پێشبڕکێیە بیرکردنەوەیە لە تەلارسازی کوردی بە شێوەیەکی داهێنەرانە و ژینگە دۆستانە، و دڵنیا بوون لە پاراستنی داهاتوو. پێویستە سەرجەم بابەتەکان تا ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ پێشکەشبکرێن.

ئەو کەسانەی تەلارسازن یاخود خوێندکاری تەلارسازین دەتوانن بەشداری بکەن. دەتوانیت لە لینکی خوارەوەی نووسینەکە بابەتەکان تۆماربکەن.

لە مەراسیمێکی تایبەتدا ڕێز لە سێ کاندیدی براوە دەگیرێت و بەرپرسانی حکومەت و کەسایەتییە گشتیەکان و بڕیاردەرانیش ئامادە دەبن. هەر کاندیدێکی براوە خەڵاتی ٢٥٠٠ دۆلار وەردەگرێت. جگە لەوەش، کاندیدە براوەکان بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە پانێڵی تایبەتی تەلارسازی ناوەندەکەمان و هەڵدەبژێردرێن بۆ هاوکاریکردن لە پڕۆژەکانی داهاتووی تەلارسازی لە ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور.


کۆتا وادەی بەشداریکردن 31 ی 10ی 2024


لینکی بەشداریکردن



Find Kurditecture on