logo

کورتەیەک لەسەر کڵێسای سەگرادە فامیلیە و تەلارساز ئەنتۆنی گاودی لەلایان تۆڕت میدیا ڕووداو

بازلیکی ساگرادا فامیلیاSagrada Familia تەلارێکی گەورەی کڵێسای تەواونەکراوە لە ناوچەی ئیشامپڵ لە بەرشەلۆنە، کاتالۆنیا، و لە ئێستادا گەورەترین کڵێسایەکی کاسۆلیکی ڕۆمانی تەواونەکراوە.لەلایەن ئەندازیاری کەتەلۆنی ئەنتۆنی گاودی (١٨٥٢-١٩٢٦) دیزاین کراوە، کارەکانی ساگرادا بەشێکە لە شوێنەواری میراتی جیھانیی یونسکۆ. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠، پاپا بێنیتسی شازدەهەم کڵێساکە پیرۆز کرد و بە مزگەوتی بچووک ڕاگەیاند.


لە ١٩ی ئازاری ١٨٨٢، بنیاتنانی ساگرادا فامیلیا دەستیپێکرد لەژێر سەرپەرشتی ئەندازیار فرانسیسکۆ دی پۆڵا دێل ڤیلار. لە ساڵی ١٨٨٣، کاتێک ڤیلار وەک سەردەستەی تەلارسازی پڕۆژەکە دەستی لەکار کێشایەوە، گاودی وەک تەلارسازێکی سەرەکی دەستی پێکرد، ئەو پرۆژەکەی بە شێوازە تەلارسازی و ئەندازیارییەکەی خۆی گۆڕی، کە فۆڕمەکانی هونەری نوێ (مۆدێرنیزم) و گۆتکی تێکەڵ کرد.گاودی تەواوی ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ تەواوکردنی ئەم پرۆژەیە، دوای مردنی ئەوا لە ژێرزەمینی کڵێساکە نێژرا. کاتێک لە ساڵی ١٩٢٦ مرد، کەمتر لە چارەکێک لە پرۆژەکە تەواو ببوو.

ئەم کورتەیە وەرگیراوە لە وێکی پێدیا


لەم لینکە ڤیدیۆکە ببینە

https://www.youtube.com/watch?v=ovTYskahBjU


Sagrada Familia | Description, History, Design, Church, & Facts | Britannica


Find Kurditecture on